کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد سکرتێرى ئەنجوومەنی ئاسایشی رووسیا ڕایگه‌یاند، له‌و كاته‌ی فڕۆكه بێفڕۆكهوانهكهی ئه‌مریكا له لایه‌ن ئێرانه‌وه خراوه‌ته خواره‌وه له كایه‌ی ئاسمانی ئێران‌دا بووه. . ئەمرۆ، سێشەممە 25ی حوزەیرانى 2019، نیکۆلای پیترۆشیڤ سکرتێرى ئەنجوومەنی ئاسایشی رووسیا، له میانی بەڕێوەچوونى لووتكه‌ی سێقۆڵی ئه‌مریكا – رووسیا – ئیسرائیل له قودسی خۆرئاوا، به میدیاكارانی ڕاگه‌یاند له‌و كاته‌ی فڕۆكه بێفڕۆكهوانهكهی ئه‌مریكا له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه خراوه‌ته خواره‌وه له كایه‌ی ئاسمانی ئێران‌دا بووه. . نیکۆلای پیترۆشیڤ وتی: "به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیاوه وه‌رمگرتوون فڕۆكه بێفڕۆكهوانهكهی ئه‌مریكا له كایه‌ی ئاسمانی ئێران‌دا بووه". . ئەمە لە کاتێکدایە ئەمریکا چەند جارێک جەختى لەوە کردوەتەوە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە کایەى ئاسمانى ئێرانى نەبەزاندووە و لە سەر ئاوە نێوەدەوڵەتیەکان بووە کە پێکراوە. . سوپای پاسدارانی ئێران پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكای له گه‌رووی هورمز خسته خواره‌وه، ئیداره‌ی تاران هۆكاری كردنه ئامانجی فڕۆكه‌كه‌ی ئه‌مریكای بۆ به‌زاندنی كایه‌ی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه. .