گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئەو تۆمەتبارانەی تەقەیان لە دوو براکەی کەلار کرد دەستگیرکران

2021.08.14 - 16:13
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو تۆمەتبارانەی تەقەیان لە دوو براکەی کەلار کرد دەستگیرکران

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەو دوو کەسەی شەوی ڕابردوو لە شەڕە دراوسێدا دوو برایان بریندارکردبوو، ئەمرۆ دەستگیرکران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان (شەممە 14ی ئابی 2021) ڕایگەیاند،"دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو شەڕ لەنێوان دوو دراوسێ لەگەڕەکی گۆرانی قەزای کەلار دروست بوو، بەوهۆیەوە دوو برا بەفیشەک برینداربوون و یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای ئەوەی بەپێی مادەی 405 / 31 دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆتۆمەتباران دەرکرد، بەیانی ئەمڕۆ شەممە بەشی پۆلیسی کەلار هەردوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد و دەستیان بەسەر چەک و ئۆتۆمبێلی تۆمەتباراندا گرت." 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، "لەئێستادا لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستی پێ کردووە."