گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

گومرگى هەرێم: کاری نایاسایی لە دەروازە سنوریەکان بوو بە بەشێک لە مێژوو

2021.08.14 - 15:53
App store icon Play store icon Play store icon
گومرگى هەرێم: کاری نایاسایی لە دەروازە سنوریەکان بوو بە بەشێک لە مێژوو

ناس کورد-
بەڕێوبەرى گشتیی گومرگى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، دوای جێگیرکردنی هێزی هاوبەشی ئاسایش و ئۆپەراسیۆنەکان بۆ خاڵە سنوریەکان، کاری نایاسایى و قاچاخچییەتی تێیاندا کۆتایی پێهێنا و بوون بە بەشێک لە مێژوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ساماڵ عەبدولڕەحمان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیای فەرمی یەکێتى (14ى ئابى 2021) ڕاگەیاند، پێویستە لاپەڕەیەکى نوێ هەڵبدرێتەوە لەبەرئەوەى "هیج مەجال بۆ نایاسایی نامێنێتەوە و ئەو دۆسیەیە پێویستە دابخرێت، چونکە هاتنى ئەو هێزانە پاڵپشتێکى بەهێزن."

 

لەوەڵامى ئەو پرسیارەى بۆچى جموجوڵى بازرگانى لە دەروازەکانى هەرێم کەمى کردووە و بازرگانان لە خاڵەسنوریەکانى حکومەتى عێراقیەوە هاتوچۆى بازرگانى دەکەن وتی، لەلایەن حکومەتى عێراقیەوە ڕکابەرایەتیان دەکرێت، ئەو ڕکابەرایەتیەشى بۆ دوو جۆر گەڕاندەوە؛

یەکەم: سیاسەتێکە لە لایەن حکومەتى عێراقیە پەیڕەو دەکرێت.
دووەم: حکومەتى عێراقى دەروازەکانیان پێ کۆنترۆڵ ناکرێت.

 

دەشڵێت، "ئەمە قسەى من نییە بەڵکو قسەى سەرۆکوەزیران و وەزیر و زۆربەى پەرلەمانتارەکانى خۆیانە، دەڵێن 10%ی داهاتى خاڵەسنوریەکان دەگەڕێتەوە بۆ حکومەت".


ئەوەشى خستەڕوو، ئەوان بەسیستمێکى ئەلیکترۆنى کارەکان زۆر بەخێراى ڕایی دەکەن هەوڵیانداوە ڕۆتینى و لەمپەرەکان نەهێڵین لایەنى ئەمنى فەراهەم بکەن.