گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بیست ساڵ بە تەنهایی

پیاوی ئەشکەوتەکە لەپێناو ڤاکسیندا گۆشەگیرییەکەى شکاند

2021.08.14 - 14:31
App store icon Play store icon Play store icon
پیاوی ئەشکەوتەکە لەپێناو ڤاکسیندا گۆشەگیرییەکەى شکاند

ناس کورد-

نزیکەی 20 ساڵ پێش ئێستا، پیاوێکی سربی بە تەواوی خۆی لە کۆمەڵگەکەی دابڕی و ئەشکەوتێکی لە ناوچەیەکی دورەدەست کردە ماڵی خۆی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بانتا پەترۆفیچی تەمەنی 70 ساڵ لەماوەی ئەم چەند ساڵەدا زۆر بەدەگمەن ئەشکەوتە دوورەدەستەکەی بەجێهێشتووە و هاتووەتەدەرەوە.

 

ڕۆژێک بە ڕێکەوت لە سەردانێکیدا بۆ شارێکی نزیکی ئەشکەوتەکە، بیستوویەتی کە پەتایەک بەناوی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە، دوای ئەوەش کە زانی ڤاکسینی هاتووە، هەرزوو لە ئەشکەوتەکەى هاتە دەرەوە و ژەمی یەکەمی وەرگرت.

 


پێترۆفیچ بە ئاژانسی هەواڵیی (AFP)ی ڕاگەیاندوە، دەیەوێت ژەمی تەواوی ڤاکسینەکە لەخۆی بدات، بە ژەمی سێیەمیشەوە کە پێی وایە کاریگەری باشی دەبێت.

 

ئەو داوا لە هاوڵاتیانی سربیا دەکات ڕێچکەکەی ئەو پەیڕەو بکەن و سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی لەو کەسانەی گومانیان لە ڤاکسینەکان کردووە.

 

پتروفیک کرێکارێکی خانەنشینە و پێشتر لە کارگەیەکی ڕۆژهەڵاتی سربیا کاری دەکرد، قژ و ڕیشە خۆڵەمێشیەکانی دەموچاوی داپۆشییەوە.

1-1457048.jpg

پترۆفیچ لە ئەشکەوتێک دەژی کە گەیشتن پێی ئەستەمە، چونکە بە بەرزاییە بەردینەکاندا سەردەکەوێت، بۆ ئەو کەسانەشی کە دڵیان لاوازە سەرکەوت ئەستەمە.


لە ناو ئەشکەوتەکە پیاوە بەتەمەنەکە لەگەڵ ئاژەڵی وەک باز، مریشک و پشیلە دەژی، هەروەها سەگیش.

1-1457049.jpg

ئەو دەشڵێت، "لە شار ئازاد نەبووم، هەمیشە کەسێک هەیە لە ڕێگات، یان گفتوگۆ لەگەڵ هاوسەرەکەت یان دراوسێکانت یان لەگەڵ پۆلیسدا دەکات."


ئەو بە زەردەخەنەیەکەوە دەڵێت، "لێرە کەس بێزارم ناکات."

 

دەشڵێت، "پارە نەفرەتی لێکراوە. گەندەڵت دەکات."