ناس کورد-
دەستەی پاسەوانی سنوریی بیلاروسیا ڕایگەیاند، دوای ئەوەى سەربازانی پۆڵەندی بە توندی لە کۆچبەرێکی عێراقییان داوە، گواستراوەتەوە بۆ سنوری و لەلایەن هێزەکانیانەوە چارەسەری پێویستی بۆ کراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەستەکە لە کەناڵی تێلیگرامی خۆی ڤیدیۆی ئەو کۆچبەرەی بڵاوکردووەتەوە کە کوردی خەڵکی شاری دهۆکی هەرێمی کورستانە و سەربازێکی بیلاروسیا چارەسەری بۆ دەکات.
دەشڵێت، پاسەوانەکانی سنور کۆچبەرە کەیان گواستەوە بۆ هێڵی سنوور کە شوێنەواری لێدان و بریندارکردنی پێوە دیار بووە لە برۆکانی.
باسی لەوەشکردووە کە "ئەو کۆچبەرە وتویەتی کە داوای مافی پەنابەرێتی لە پۆڵەندا کردووە و بەنیازبوو جارێکی تر داواکارییەکەی دووبارە بکاتەوە."
ماوەی سێ مانگە لێشاوی کۆچبەرانی هاوڵاتیانی عێراق بۆ وڵاتانی ئەوروپا دەستیپێکردووەتەوە، ئەو کۆچبەرانەش کە دەگەنە بێلاڕووس و هەوڵ دەدەن سنوور ببەزێنن بەرەو لیتوانیا و پۆڵەندا.