گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جارێك بەرپرسێكیان خستە داوەوە

بیرەوەری؛ هەواڵگری سەدام پەیوەندییە مێبازییەكانی بەرپرسانی تۆمار دەكرد

2021.08.14 - 13:46
App store icon Play store icon Play store icon
بیرەوەری؛ هەواڵگری سەدام پەیوەندییە مێبازییەكانی بەرپرسانی تۆمار دەكرد

ناس كورد_

تاهیر تۆفیق ئەلعانی سەركردەی پێشووی بەعس ئاشكرای دەكات دەزگای هەواڵگری سەدام چاودێری تەلەفۆنی بەرپرسانی دەكرد و جارێك پەیوەندییەكی مێبازیی یەكێك لە بەرپرسە جدییەكانیان لەگەڵ هونەرمەندێكدا تۆماركرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەلعانی كە پێشتر ئەمینداری ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕش بووە بەر لەوەی ببێتە پارێزگاری موسڵ لە یاداشتەكانیدا  كە "تلك الأیام" ی د. حەمید عەبدوڵڵا پەخشی دەكات و "ناس كورد" بینیویەتی (14ی ئابی 2021) باس لە چاودێریكردنی تەلەفۆنی بەرپرسانی بەعس دەكات لەلایەن دەزگای هەواڵگری بەعسەوە.



ئەلعانی دەگێرێتەوە یەكێك لەو بەرپرسانەی زۆر مڕومۆچ و داخراو دیاربوو ڕۆژێكیان پەیوەندییەكی تەلەفۆنی پڕ لەمێبازی لەگەڵ ژنە هونەرمەندێكدا ئەنجامدابوو، كاتێك هەواڵگری گوێیان لێ گرتەوە و گەیاندیانە سەرووی خۆیان، فەرمانیان پێكرا ئیتر بوەستن لە چاودێریكردنی تەلەفۆنەكەی چونكە ئەو بەڵگەیە بەسەر لەسەری بۆ بەكارهێنانی وەك كارت.

 

ئەلعانی دەگێرێتەوە لە زیندانی ئەمەریكییەكان بەڕێوەبەری گشتی دەزگای هەواڵگری ئەوەی بۆ ئاشكرا كردوون كە سەرجەم تەلەفۆنەكانیان لەژێر چاودێریدا بووە و پوختەكەی بەرزكراوەتەوە بۆ سكرتێری سەرۆك كە سەدام حسێن دەكات و بەمجۆرەش سەدام كۆنترۆڵی بەرپرسانی كردووە.

 

تاهیر تۆفیق ئەلعانی تۆمەتباربوو بە بەشداریكردنی شاڵاوەكانی ئەنفال، بەڵام لە 2007 بەبڕیاری دادگای باڵای تاوانەكان بێ تاوان دەركردا "لەبەر نەبوونی بەڵگە".