گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشدارییەک لە نەخۆشخانەی قەڵاوە: ئیتر شوێن نەماوە

2021.08.14 - 13:09
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەک لە نەخۆشخانەی قەڵاوە: ئیتر شوێن نەماوە

ناس کورد-

نەخۆشخانەی وەفا کە تایبەتە بە توشبووانی کۆرۆنا لە گەرمیان هۆشداری لە مەترسیداری دۆخەکە دەدات و دەڵێت، توانای وەرگرتنی نەخۆشی دیکەی نەماوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەخۆشخانەکە لە پەیامێکی هۆشدارییدا (14ی ئابی 2021) دەڵێت، "هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە بەشی نەخۆشانەی قەڵا توانای وەرگرتنی نەخۆشی دیکەی نەماوە، مەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت، چونکە ئێستا سەرووی 65 نەخۆشی داخلکراو لە نەخۆشخانەکەدا ھەن."

 

بۆیە داوا دەکات "ڕێنماییە تەندروستییەکان جێبەجی بکەن و خۆتان و خانەوادە بەرێزەکانتان بپارێزن".