گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە چ کاتێکدا؟

فەتوایەک: تەنها لە دوو حاڵەتدا تاتۆ حەڵاڵە

2021.08.14 - 12:07
App store icon Play store icon Play store icon
فەتوایەک: تەنها لە دوو حاڵەتدا تاتۆ حەڵاڵە

ناس کورد-

سەنتەری جیهانی ئەزهەر بۆ فەتوای ئەلیكترۆنی جەختیكردەوە، "تاتۆ حەرامە و لەڕیزی گوناهە گەورەكانە، بەڵام دوو حاڵەت هەن رێگەپێدراون كە ئەویش بەكارهێنانییەتی وەك چارەسەر یان كوتانی بەخەنە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەنتەرەكە لە فەتوایەكی نوێدا كە "ناس كورد" بینیوەتی (14ی ئابی 2021) باس لەوە دەكات، حوكمی تاتۆ كوتان ئەچێتە چوارچێوەی ئەو فەرمودەیەی كە بوخاری و موسلیم دەیگێڕنەوە و نەفرەتی لێدەكات و ژمارەیەك لە شەرعزانەكانیش بە گوناهی گەورەیان داناوە ئیتر چ بۆ پیاوبێت یان ژنان.

 

فەتواكەی ئەزهەر ئاماژەی بەوەشكردووە، تەنها لەحاڵەتی بەكارهێنانی تاتۆ وەك چارەسەری شێواوییەكانی پێست وەك سووتان و بوهاق یان نەخشاندنی بە خەنە ڕێگەپێدراوە هەروەها ئەگەر ژنان بۆ جوانكاری مێردەكانیان بەشێوەی كاتی لەسەر ڕووكای پێشت بە پاندان یان خەنە بینەخشێنن. 

 

فەتواكە جەخت لەوەش دەكاتەوە لابردنی تاتۆ "واجبە" ئەگەر هات و رێگایەكی تەندروست دۆزرایەوە بۆ لادانی بەبێ زیان.
 
 
me_ga.php?id=4385
2