ناس کورد-
بڕیارە هەفتەی ئایندە یەكەم گەشتی ئاسمانیی عومرەكاران لە عێراقەوە بگاتە سعودیە كە 50 كەسن و ئەمەش یەكەم كاروانی عومرەی دەرەكی دەبێت بەرەو عەرەبستانی سعودی لەپاش كردنەوەی بەپێی سیستمێكی نوێی خۆ پارێزی لە كۆرۆنا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەبدولفەتاح مشات، جێگری وەزیری حەجی سعودیە لە لێدوانێكدا بۆ میدیای سعودی كە "ناس كورد" بینیویەتی (14ی ئابی 2021) دەڵێت، تا ئێستا 25 ملیۆن كەس لە رێگەی ئەپڵیكەیشنەوە خۆیان تۆماركردووە بۆ بەجێهێنانی عومرە، لەم ژمارەیەش رۆژانە 60 هەزار كەس دەتوانن عومرە بكەن كە دابەشكراون بەسەر هەشت گروپدا لەیەك ڕۆژ، بەم پێیەش مانگی دوو ملیۆن كەس دەتوانن عەمرە بەجێبهێنن، هەموو ئەمەش بۆ ڕێگەگرتنە لە گردبوونەوەی زۆری خەڵك لە گۆڕەپانەكانی حەرەمە پیرۆزەكان و لەپێناو خۆپارێزی لە كۆرۆنا.