گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی نوێ

توێژینەوەیەک پەیوەندی نێوان ئاگری دارستانەکان و مردن بە کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

2021.08.14 - 10:01
App store icon Play store icon Play store icon
توێژینەوەیەک پەیوەندی نێوان ئاگری دارستانەکان و مردن بە کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

توێژینەوەیەکی نوێ لەلایەن توێژەرانی زانکۆی هارڤاردی ئەمریکییەوە دەریخستووە کە پیسبوونی دووکەڵ بەهۆی ئاگری دارستانەکانەوە بووەتە هۆی زیادبوونی توشبوون و مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری "ساینس ئەدڤانسز"ی زانستیدا بڵاوکراوەتەوە دەڵێت، نزیکەی 20%ی حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا بەهۆی بەرزی ڕێژەی پیسبوونی دووکەڵی ئاگری دارستانەوە بووە.


توێژەران هەروەها ئەوەیان دۆزیوەتەوە کە زۆربوونی ڕێژەی مردنەکان لەوانەیە پەیوەندی بە دووکەڵی ئاگرەوە هەبێت کە لە چەند ویلایەتێکی دیاریکراو لە ویلایەتە یەکگرتووەکان کەوتووەتەوە.

 

توێژەران زانیاریان لەسەر حاڵەتەکانی توشبوون و مردن بە کۆرۆنا لە ویلایەتەکانی ڕۆژئاوا کۆکردووەتەوە کە ساڵانە ئاگر لە دارستانەکان دەکەوێتەوە و بەدواداچوونیان کردووە بۆ کاتی ئاگرکەوتنەوەکان لە دارستانەکاندا و هەروەها ڕێژەی پیسبوونی دوکەڵی ئاگرەکان.

 

بۆ نمونە لە ناوچەی بوتی لە ئەمریکا، توێژەران 41%ی حاڵەتەکانی مردنیان بە کۆرۆنا بۆ دوکەڵی ئاگرەکان گەڕاندووەتەوە.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە ڕۆژنامەی واشنتن پۆست کۆیکردووەتەوە، نزیکەی 14 هەزار حاڵەتی نەخۆشی کۆرۆنا و 200 حاڵەتی مردن لە هەرێمی بوت لە کاتی پەتاکەدا هەبووە.

 

پرۆفیسۆر فرانچسکا دۆمینیچی کە یەکێک لە نوسەرانی توێژینەوەکە دەڵێت، کارلێک هەیە لە نێوان دووکەڵ و ڤایرۆسی کۆرۆنادا.

 

"ئەمە بەڕاستی ترسناکە چونکە ئێمە بە بەردەوامی ڕووبەڕووی ئاگرە مەزنەکان دەبینەوە و هەروەها ڤایرۆسی کۆرۆناش بەردەوام لە بڵاوبوونەوەدایە."