گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ ئەوەی نەكەوێتە دەست تالیبان

ئەمەریكا و كەنەدا بەڵگەنامەكانی باڵیۆزخانەكانیان لە ئەفغانستان دەسوتێنن

2021.08.14 - 00:46
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمەریكا و كەنەدا بەڵگەنامەكانی باڵیۆزخانەكانیان لە ئەفغانستان دەسوتێنن

ناس كورد_

دوو بەرپرسی باڵای ئەمەریكا جەختیان كردەوە سوتاندنی بەڵگەنامەكانی ناو باڵیۆزخانەی كابولی ئەمەریكا كارێكی ڕۆتینییە لە كاتی كشانەوە و دووكەڵی ئاگریش لەناو بەڵیۆزخانەی كەنەدا بەرزبوویەوە كە باوەڕ وایە هی بەڵگەنامەكانن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

كەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمەریكی بڵاویكردەوە (14ی ئابی 2021) كە سەرچاوە دیبلۆماسییەكانی ئەمەریكا پێشبینی دەكەن تالیبان لەم هەفتەیەدا گەمارۆی كابول بدەن، هەر بەم هۆیەشەوە فەرمان دەرچووە بۆ باڵیۆزخانەی ئەمەریكا بەڵگەنامە و شمەكە هەستیارەكان لەناو ببەن بۆ ئەوەی نەكەونە دەست تالیبان و دواتر لە پڕوپاگەندەدا بەكارنەهێنرێن. 

هەر لەم میانەیەشدا كەنالێكی ئەفغانی بڵاویكردەوە دووكەڵ لە باڵیۆزخانەی كەنەداوە بەرزبووەتەوە كە ئاماژەیە بۆ سووتاندنی بەڵگەنامە هەستیارەكان بەر لەوەی خاكی ئەفغانستان بەجێبهێڵن.