کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، وەرگرتنی سیستمی بەرگریی موشەکی ئاسمانیی ئێس400ی لە مانگی داهاتوو له روسیا ڕاگەیاند. . ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، مانگی داهاتوو ده‌ست ده‌كه‌ن به وه‌رگرتنی سیستمه‌كانی به‌رگریی ئاسمانیی ئێس400 كه پێشتر كڕیویانه. . جەختیکردەوە، ئێس 400 په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به مافی سه‌روه‌ریی ئه‌وانه‌وه هەیە و له‌وه پاشگه‌ز نابنهو. . سه‌رۆك كۆماری توركیا ئاماژەی بەوەشکرد، هه‌رگیز له تێگه‌یشتنی سیاسیی ئەواندا، زویركردنی گه‌ل و تۆمه‌تباركردنی بوونی نییه. . وته‌كانی ئه‌ردۆگان له کاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ڕایگەیاندبوو، ئەگەر توركیا سیستمی بەرگریی موشەكی ڕوسی بکڕێت، توشی سزای گەورە دەبێتەوە و مەترسییە بۆ سەر جیهان. . سیستمی بەرگریی موشەكی ئێس400 سەكۆیەكی موشەكی ڕوسیە یەكێكە لە بەهێزترین سیستمە بەرگرییەكانی جیهان. .