ناس کورد-
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ڕایگەیاند، له ئه‌نجامی هێرشی په‌كه‌كه به هاوه‌ن بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كیان له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی "چنگ-ھەورەتریشقە" له باكوری عێراق سه‌ربازێكیان کوژراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه له هه‌ژماری وه‌زاره‌ته‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه‌كراوه، بنكه‌یه‌كی سوپای تورکیا بە ناوی زلیکان لە باشیکی پارێزگای نەینەوا له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه به هاوه‌ن په‌لامار دراوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا سه‌ربازێك به سه‌ختی برینداربووه و دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كان، گیانی له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامی تیرۆریسته‌كان كه هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه، دراوه‌ته‌وه و به پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان سێ تیرۆریست له چالاكی خراون. ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له ناوچه‌كه‌دا به‌رده‌وامن".