ناس کورد-
بەڕێوبەرى پەروەردەى شارەزوور لەبارەى کردنەوەى دەرگاى ژوورى دۆسییەکانى بەڕێوەبەرایەتیەکەى لە شەودا ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، ڕەشەبا کردوویەتییەوە و دەستکاری دۆسییەکان نەکراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
چەند ڕۆژێکە لە قەزاى شارەزوور هەواڵى شکاندنى دەرگاى ژوورى دۆسیەیەکانى بەڕێوبەرایەتى پەروەردەى شارزوور بڵاوە و گومان دەکرا بۆ داپۆشینى دۆسیەى گەندەڵى بووبێت .
لەوبارەیەوە مەحمود حەمە ئەمین، بەڕێوبەرى پەروەردەى شارەزوور، (پێنجشەممە 12ى ئابى 2021) بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، "بەڵێ ئەو شەوە دەرگاى ژوورى مەلەفات کراوەتەوە، بەڵام بەهۆى باش دانەخستن و ڕەشەباوە بووە و هیچ دەستێک لە پشت ئەو ڕووداوەوە نییە".
ئەوەشى ڕوونکردەوە، ئەوان پۆلیسیان هەیە و هەر ئەو ڕۆژە پۆلیسەکانى بانگ کردووە بۆ پرسیار لە هۆکارى کردنەوەى ئەو دەرگایە لەو شەوەدا، پۆلیسەکان هۆکارەکەیان گێڕاوەتەوە بۆ خراپى دەرگاکە و بوونى ڕەشەبا لەو شەوەدا .
ئەوەشى وت، " ئێمە دۆسیەکانمان لە کاتى سوتانى خۆپیشاندانەکانى شارەزووردا پاراستووە و لە ماڵاندا دۆسییەکانمان شاردووەتەوە".