گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامۆزای یەکترن

بەهۆی ئەوەی شووی بە کەسێکی دیکە کرد کوڕێک خۆشەویستەکەی و خۆیشی کوشت

2021.08.12 - 22:06
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی ئەوەی شووی بە کەسێکی دیکە کرد کوڕێک خۆشەویستەکەی و خۆیشی کوشت

ناس کورد- 

لەشاری هەرسینی سەر بە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای ئەوەی کوڕێک کچە ئامۆزایەکی خۆی خۆشویستووە، بەڵام ئەو شووی بە کەسێکی دیکە کردووە، کوڕەکە ئامۆزاکەی کوشتووە و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێناوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوی مافی رۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، "ڕووداوەکە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو ڕوویداوە، کاتێک سارا پیرزادی لەلایەن کوڕە ئامۆزاکەی بە ناوی ئارمان پیرزادی کوژراوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "کوڕەکە سارای ئامۆزای خۆشویستووە، بەڵام دوای ئەوەی شووی بە کەسێکی دیکە کردووە، چووەتە ماڵیان و پێنج گولـلەی  پێوەناوە و کوشتوویەتی، هەروەها هاوسەرەکەی و برایەکی هاوسەرەکەشی بریندار کردووە." 

 

ئەوەشی خستووەیەڕوو، "ئارمان پیرزادیی تەمەن 23 ساڵ دوای کوشتنی ئامۆزاکەی و بریندارکردنی هاوسەرەکەی، و بریندارکردنی ئامۆزاکەی و هاوژینەکەی و برای ئامۆزاکەی گەڕاوەتەوە ماڵەوە و لەڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە."