گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامادەییەک لە لاهور شێخ جەنگییەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی

2021.08.12 - 21:13
App store icon Play store icon Play store icon
ئامادەییەک لە لاهور شێخ جەنگییەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی

ناس کورد- 

لاهور شێخ جەنگی پەیامێکی لەبارەی کێشەکانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئامادەی چارەسەرکردنی کێشەکانە بە پێی پەیرەو و پرۆگرامی حزبی، ئەوەش دوای ئەوەی بافڵ تاڵەبانی بەردەوامی گۆڕانکارییەکانی دووپاتکردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەکەی، " ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەممە 12ی ئابی 2021، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی پێشوازیکرد لە ژمارەیەکی زۆر ئەندام و کادر و لایەنگرانی یەکێتیی، کە لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانەوە بەمەبەستی دەربڕینی پشتیوانی سەردانیان کردبوو." 

 

ئاماژە بەوەکراوە، لاهور شێخ جەنگی وتەیەکی لەبارەی دۆخی ناوخۆی یەکێتیی پێشکەشکرد و کێشە و گرفتەکانی بۆ ڕوونکردنەوە و لەو رووە جەختیکردەوە، " بە گیانێکی یەکێتیانە ئامادەی چارەسەرکردنی کێشەکانە بە پێی پەیرەو و پرۆگرامی حزبی و لە ناوکۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی." 

 

ئەوەش هاتووە، لاهور شێخ جەنگی دڵنیاییشی داوە لەوەی، بە هەموو توانایەکەوە کار بۆ پاراستنی ناوماڵی یەکێتیی دەکات و رێگە بە لێکترازان نادات و بە ڕێگەی ئاشتی و برایەتی کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەکات و ڕایگەیاندووە، " هەر بڕیارێکیش لەلایەن یەکێتیەوە بدرێت پێوەی پابەند دەبێت." 

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، گۆڕانکاری و چاکسازییەکانی نێو یەکێتی بەردەوام دەبن و لە داهاتوودا ئەنجامی دڵخۆشکەر دەبینن. 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: پەیامێک لە بافڵ تاڵەبانییەوە: ئەنجامی دڵخۆشکەر دەبینن