گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

داعش هاووڵاتییەکى کوردى بە پارە ئازاد کرد

2021.08.12 - 20:55
App store icon Play store icon Play store icon
داعش هاووڵاتییەکى کوردى بە پارە ئازاد کرد

ناس کور-

لە کۆى ئەو سێ کوردەى کە لە دەوروبەرى مەخمور کەوتبوونە بۆسەی داعشەوە و ڕفێنرابوون، شەوى ڕابردوو یەکێکیان بە پارە ئازاد کرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناسر لەتیف پاڵانى، بەڕێوبەرى ڕادیۆى قەرەچوخ (پێنجشەممە 12ى ئابى2021) بە " ناس کورد"ى ڕایگەیاند، "بەرەبەیانى ئەمڕۆ، چەکدارانى داعش هاووڵاتیەکى کوردیان بە ناوى محەمەد حەمە ئیسماعیل بەپارە ئازاد کرد، هەرچەندە نازانین بڕی پارەکە چەندە". 

 

ئاماژەى بەوەشکرد، تائێستا دوو کوردى دیکە لاى داعش دەستبەسەرن بە ناوەکانى یوسف و ڕەمەزان محەمەد، کە پێشتر هەرسێکیان کەوتبوونە بۆسەوە. 

 

لەماوەى هەفتەکانى ڕابردوو چەکدارانى داعش  بازگەیەکى ساختەیان لە نزیکى مەخمور داناوە و چەند هاووڵاتییەکیان ڕفاند، کە سیانیان کورد بوون.