گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێکی ئاڕاستەکرا

لێپێچینەوە لە موختارەکەی گەڕەکی باداوای هەولێر دەکرێت

2021.08.12 - 20:40
App store icon Play store icon Play store icon
لێپێچینەوە لە موختارەکەی گەڕەکی باداوای هەولێر دەکرێت

ناس کورد- 

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، هیچ بەرپرسێک لەسەروو خەڵکی شاری هەولێرەوە نییە و لە کەسی قبوڵ ناکەن سوکایەتی بە خەڵک بکات، هەربۆیە لێکۆڵینەوە لە موختارەکەی گەڕەکی باداوا دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوێنێ چوارشەممە لەدوای ئەوەی هاووڵاتیانی گەڕەکی باداوا دژی نەبوونی ئاو خۆپیشاندانیان کرد، موختاری گەڕەکەکە خەڵکی گەڕەکەکەی بە درۆزن ناوبرد و ڕایگەیاند، سەرجەم ماڵەکان ئاویان بۆ دابین کراوە، هاوکات پەلاماری چەند تیمێکی ڕۆژنامەوانی دا. 

 

لەوبارەیەوە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (پێنجشەممە 12ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، "نەک موختارێک، بەڵکو نە قائیمقام نە پارێزگار و نە هیچ بەرپرسێکی دیکە لەسەروو خەلکەوە نیین و هەمووان خزمەتکاری خەڵکی شاری هەولێرین و لە هیچ کەس قبوڵ ناکەین سوکایەتی بە خەڵکی شاری هەولێر بکات." 

 

وتیشی، "ئەو موختارەش دوو سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە، هەروەها لەڕووی ئیدارییەوە لیژنەی لێکۆڵینەوە هەیە و لە ڕووداوەکە دەکۆڵێتەوە، چاوپۆشی لە هیچ ناکرێت." 

 

هاوکات لەبارەی گرفتی کەمئاوییەوە، پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، "دڵنیایی دەدەین هەتا یەک ماڵ لە هەولێر بێ ئاو بێت تیمەکانمان خەو و خۆراکیان نابێت و هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە."