گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

پەیامێک لە بافڵ تاڵەبانییەوە: ئەنجامی دڵخۆشکەر دەبینن

2021.08.12 - 19:46
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە بافڵ تاڵەبانییەوە: ئەنجامی دڵخۆشکەر دەبینن

ناس کورد- 

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند، گۆڕانکاری و چاکسازییەکانی نێو یەکێتی بەردەوام دەبن و لە داهاتوودا ئەنجامی دڵخۆشکەر دەبینن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەکەی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی ئابی 2021، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە یاوەری مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی هێزەکانی حەفتا و جەلال شێخ ناجی، بەرپرسی هەواڵگری پێشمەرگە و شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی سەرکردایەتی سەردانی هەریەک لە هێزەکانی پشتیوانی دوو، لیوای سێ و حەوتی تایبەتی کرد.

 

ئاماژە بەوەکراوە، لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی یەکێتییەوە بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، "هەموو ئەو گۆڕانکارییانەی کراون لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی شکۆی یەکێتی بووە، گەڕانەوە بووە بۆ ڕێبازە پیرۆزەکەی مام و راستکردنەوەی هەڵەکان بووە." 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، هاوسەرۆکی یەکێتی جەختیکردووەتەوە، " گۆڕانکاری و چاکسازییەکانیش بەردەوام دەبن و لە داهاتوودا ئەنجامی دڵخۆشکەر دەبینن." 

 

ئەوەش هاتووە، هەر لە سەردانەکەدا بافڵ تاڵەبانی سوپاس و ستایشی مێژووی پڕ لە شانازی و شۆڕشگێڕیی هێزەکانی پێشمەرگەی کرد کە هەمیشە لە سەنگەری بەرگریدا بوون و ڕایگەیاندووە، " ئێمە ئەو مێژووە لەبیر ناکەین و خۆمان بە قەرزاری ئێوە و شەهیدەکانمان دەزانین."

May be an image of 9 people, people standing, military uniform and outdoors

May be an image of 1 person, standing and military uniform

May be an image of 11 people, people standing and outdoors

May be an image of 2 people and outdoors

May be an image of 8 people, people standing, military uniform and outdoors