ناس کورد-
لە کۆبوونەوەیەکدا ئالوگۆڕ له هه‌ردوو پۆستی مه‌ڵبه‌ندی قه‌ره‌چوغ و موسڵی یەکێتی كرا و ئه‌رك و لێپرسراویه‌تی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له پارێزگای نه‌ینه‌وا دیاری كران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 12ی ئابی 2021، له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ مه‌ڵبه‌ندی سنوری نه‌ینه‌وا، مه‌ڵبه‌نده‌كانی قه‌ره‌چوغ و موسڵ و شه‌نگال بە سەرپەرشتی سەعدی ئەحمەد پیرە بەڕێوەچوو.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی کۆبوونەوەکە، " تیایدا ئالوگۆڕی هه‌ردوو پۆستی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی قه‌ره‌چوغ و موسڵ كرا و ئه‌رك و لێپرسراویه‌تی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا دیاری كران ."
هەر لە دوای کۆبوونەوەکە سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تر ھەوڵدەدەن ھەڵمەتێکی ھەڵبژاردنی ھێمن بە ڕێوەبچێت.
زیاتر بخوێنەرەوە: ’’شەش پاسەوانى براکانى لاهور جەنگى و دوو بەرپرسى پێشووى دەزگاى زانیارى دەستگیرکران’’