گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارانیش

چاکسازی لە خانەنشینیی پلە باڵاکان کۆتایی هات

2021.08.12 - 18:17
App store icon Play store icon Play store icon
چاکسازی لە خانەنشینیی پلە باڵاکان کۆتایی هات

ناس کورد- 

بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، چاکسازی لە خانەنشینیی پلە باڵاکان کۆتایی هات و چاکسازیی پەرلەمانتارانیش کۆتایی هات و تەنها ئەوە ماوە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر بدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان (پێنجشەممە 12ی ئابی 2021) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند، "لە بەردەوامیی چاکسازی لە خانەنشینیی پلە باڵاکاندا تەنها پەرلەمانتاران مابوون، ئەوانیش ئەم هەفتەیە تەواو کران و ئێستا چاکسازی لە خانەنشینیی پلە باڵاکان تەواو بووە و موچەی سەرجەمیان هەموار کراوەتەوە.''

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تەنها هەندێک کێشە و گرفت هەیە، کە پێویستە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر بدات، بۆیە پێویستە چاوەڕێ بین تا حکومەت بڕیار دەدات، ئەوکات دیاری دەکەین چەند کەس لە خانەنشینیی پلە باڵاکان یاسایین و چەندیش نایاسایین." 

 

بەوتەی ئەو بەرپرسەی خانەنشینی، "بڕیارە لەم مانگەدا بەپێی لیستی تازە و هەموارکراو، موچەی خانەنشینیی پلە باڵاکان دابەش بکرێت."