گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

بەڤیدیۆ؛ لە سلێمانی خۆپیشاندان دەستیپێکرد و دوای نیو کاتژمێر هێزە ئەمنییەکان کۆتاییان پێهێنا

2021.08.12 - 17:42
App store icon Play store icon Play store icon
بەڤیدیۆ؛ لە سلێمانی خۆپیشاندان دەستیپێکرد و دوای نیو کاتژمێر هێزە ئەمنییەکان کۆتاییان پێهێنا

ناس کورد- 

دوای نیو کاتژمێر لە خۆپیشاندانی ژمارەیەک هاووڵاتی دژی گرانی نرخی بەنزین لە سلێمانی، خۆپیشاندانەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کۆتایی پێهێنرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی ئابی 2021،  دژی گرانی نرخی بەنزین ژمارەیەک هاووڵاتی لە بەردەم بینای پارێزگا گردبوونەوە و شەقامەکەیان داخست. 

 

خۆپیشاندانەکە ماوەیەکی کەم بەردەوام بوو و لەدوای نیو کاتژمێر هێزێکی ئەمنیی گەیشتنە شوێنەکە و بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران کرد و کۆتاییان بە گردبوونەوەکە هێنا. 

 

لەماوەی ڕابردوودا نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە و ئەوەش هاووڵاتیانی نیگەران کرد، ئەگەرچی لە پێش جەژنی قوربان بانگەشەی ئەوە کرا نرخی بەنزین دادەبەزێنرێت، بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوو نرخەکەی زیاتر بەرزبووەوە.