گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

نوێترین زانیاریی لەبارەی پێکهێنانی دوو لیوای هاوبەش لەنێوان هەرێم و بەغدا

2021.08.12 - 17:30
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین زانیاریی لەبارەی پێکهێنانی دوو لیوای هاوبەش لەنێوان هەرێم و بەغدا

ناس کورد- 

شاندی باڵای هەماهەنگی پێشمەرگە و هێزە هاوبەشەکانی عێراق، لەهەولێر کۆبوونەوە و لەبارەی ئەرک و کارەکانی بنکەکانی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان و دامەزراندنی دوو لیوای هاوبەش گفتوگۆیان کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی کۆبوونەوەکە: 

 

ئەمڕۆ ١٢ ئابی ٢٠٢١ بەسەرپەرشتی فەریق جەمال محمد، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و فەریقی یەکەم عەبدولئەمیر شەمەری، جێگری فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی عێراق، بە ئامادەبوونی جەنەڕاڵ فۆگارتی بەرپرسی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانان لە عێراق، هەردوو شاندی باڵای هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و هێزە هاوبەشەکانی عێراق لە هەولێر  کۆبوونەوە.  

 

لەکۆبوونەوەکەدا، باسیان لە ئەرک و کارەکانی بنکەکانی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان و دامەزراندنی دوو لیوای هاوبەش کرد. 

 

هەر لەکۆبوونەوەکەدا، هەماهەنگی و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق و کاری هاوبەش تاوتوێ کرا. 

 

هەر ئەمڕۆ هەردوو شاندی باڵا سەردانی بنکەی هەماهەنگی هاوبەشی هەولێریان کرد، کۆبوونەوەیەکی فراوانیان ئەنجامدا لەگەڵ بەڕێوەبەرو ئەفسەرانی گشت بنکەکانی هەماهەنگی هاوبەش، کە تیایدا جەختیان لە گرنگی بنکەکانی هەماهەنگی هاوبەش و کاری هاوبەش کردەوە، هەروەها جەختیان لەوە کردەوە، کە پێویستە بنکەکانی هەماهەنگی هاوبەش ڕۆڵیان هەبێت لەپاڵپشتی و سەرخستنی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا.