گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

تەندروستیی هەرێم چەند بڕیارێكی نوێی بۆ پێدانی ڤاكسین بە هاووڵاتییان دەركرد

2021.08.12 - 17:14
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی هەرێم چەند بڕیارێكی نوێی بۆ پێدانی ڤاكسین بە هاووڵاتییان دەركرد

ناس کورد- 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم چەند بڕیارێکی لەبارەی پێدانی بە ڤاکسینی کۆرۆنا بە هاووڵاتیان دەرکرد و وەزیری تەندروستیش دەڵێت، ژمارەیەکی زۆر ڤاکسین دەگاتە هەرێم و ئامانجیان ئەوەیە زۆرترین کەس بکوتن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستی، كە رۆژی 11ی ئابی 2021 دەرچووە بۆ بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتییان و دوای زیاد بوونی ژمارەی كاروانەكانی هاتنی ڤاكسینی كۆڕۆنا ژمارەی سەنتەرەكانی پێدانی ڤاكسینی كۆڕۆنا زیاد دەكرێت بە مەرجی رەچاوكردنی رێنوێنییەکان لە كردنەوەی شوێنەكاندا.

 

ئەوەش هاتووە، "هەروەها كاتەكانی دەوامی پێدانی ڤاكسینی دژە كۆڕۆنا پاش دەوامی فەرمی تا كاتژمێر 8ی ئێوارە دەبێت بە شێوازی نۆرەی ئیشكردن و ئێشكگری و رۆژانی هەینی و پشووش پێدانی ڤاكسین بەردەوام بێت." 

 

لەوبارەیەوە وەزیری تەندروستیی هەرێم بە میدیاکانی نزیک لە حزبەکەی ڕاگەیاند، " ئامانجەكە ئەوەیە رێژەیەكی زۆری ڤاكسینمان بۆ دێت بە تایبەت لە دووهەفتەی داهاتوو ڤاكسنێكی زۆر زیاتر دێت دەمانەوێت زۆرترین هاووڵاتی ڤاكسینەكە وەربگرێت".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " "دەمانەوێت لە ماوەیەكی كورتدا زۆرترین ژمارەی دانیشتووان بە ڤاكسین بكوترێت، چونكە دەركەوتووە ڤاكسینەكە كاریگەری باشی هەبووە بۆ تەندروستی هاووڵاتییان".

 

ئەوەشی ئاشکراکردووە، "ئامانجی ئێمە ئەوەیە سێ ملیۆن و 443 هەزار و 422 كەس ژەمی ڤاكسینیان پێ بدەین كە لەسەرووی 18 ساڵین، لەو ژمارەیە 9%یان یەك ژەمیان وەرگرتووە و 5%یان هەردوو ژەمیان وەرگرتووە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لە دوو هەفتەی رابردوودا خۆتۆماركردن بۆ وەرگرتنی ڤاكسین زۆر زیادی كردووە و تاوەكوو ئێستا نزیكەی 600 هەزار كەس خۆیان تۆماركردووە."