گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوونکردنەوە دەدرێت

ئەم دوو تاوەرە کێشەی بەنزین چارەسەر دەکەن؟

2021.08.12 - 16:55
App store icon Play store icon Play store icon
ئەم دوو تاوەرە کێشەی بەنزین چارەسەر دەکەن؟

ناس کورد- 

سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو بۆرییە و 10 دانەی دیکەش بهێنرێت کێشەی بەنزین چارەسەر ناکات، چونکە کێشەکە شتێکی دیکەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی ئابی 2021، دوو تاوەرى گەورەى بەنزین گەیشتنە هەرێمى کوردستان کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت بۆ پاڵاوگەیە و کێشەی بەنزینی پێ چارەسەر دەکرێت.  

 

لەوبارەیەوە عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆمێنتێکدا ڕایگەیاند، "ئەم بۆرییە و 10 دانەی دیکەش ھیچ لە گرفت ناگۆڕێت، چونکە گرفتەکە شتێکی دیکەیە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ھەرێمی کوردستان کێشەی کەمی پاڵاوگەی نیە، پاڵاوگەی کار و قەیوان دەتوانن بەزیادەوە و بەنرخێکی گونجاو و کوالێتی باش بەنزینی ھەموو کوردستان دابین بکەن و ئەم گرفتە چارە بکەن، بۆ حکومەت نایکات؟ ." 

 

عەلی حەمەساڵح دەڵێت، "پاڵاوگەی کار توانای پاڵاوتنی ١٧٥ ھەزار بەرمیلی ھەیە، تەنیا ٢٥ ھەزار بەرمیل بۆ حکومەت دەپاڵێوێت و بەرھەمی یەک ملیۆن لیترە بە ٦٢٠ دینار دەدرێتە سەن ئۆیڵ و کورد نەفت! ئەوانیش بە جوملە بە ٨٠٠ دەیفرۆشن." 

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، "بازیان (قەیوان) توانای پاڵاوتنی ٤٠ ھەزار بەرمیلی ھەیە، ١٠٠٪‏ بۆ عێراق کاردەکات و حکومەتی ھەرێم نەوتی خاوی بۆ دابین ناکات." 

 

دەشڵێت، "ھیچ ھۆکارێک نیە بۆ ئەوەی لە نێوخۆدا نەوت نەپاڵێویت و کۆی نەوت بخەیتە بۆری و بیفرۆشیت." 

 

لەماوەی ڕابردوودا نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە و ئەوەش هاووڵاتیانی نیگەران کرد، ئەگەرچی لە پێش جەژنی قوربان بانگەشەی ئەوە کرا نرخی بەنزین دادەبەزێنرێت، بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوو نرخەکەی زیاتر بەرزبووەوە. 

 

me_ga.php?id=4380