گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’راگرتنى توندوتیژيی’’

ئەفغانستان ڕێککەوتنى ’’دابەشکردنى دەسەڵات’’ رادەستى تاڵیبان دەکات

2021.08.12 - 14:51
App store icon Play store icon Play store icon
ئەفغانستان ڕێککەوتنى ’’دابەشکردنى دەسەڵات’’ رادەستى تاڵیبان دەکات

ناس كورد-

 

سەرچاوەیەک لە شاندى دانوستانکارى حکومەتى ئەفغانستان ئاشکرایکرد، شاندەکە رێککەوتنى دابەشکردنى دەسەڵاتی خستووەتە بەردەم تاڵیبان لەبەرانبەر راگرتنى توندوتیژییدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەکە 12ى ئابى 2021 بە ئاژانسى هەواڵى فەڕەنساى راگەیاند، حکومەت لەڕێگەى نێوەندگیریی قەتەرییەوە پێشنیازێکى رادەستى تاڵیبان کردووە بۆ دابەشکردنى دەسەڵات بەرانبەر راگرتنى توندوتیژى.

 

حکومەتى ئەفغانستان و بزوتنەوەى تاڵیبان ماوەى چەند مانگێکە بەشێوەى پچڕ پچڕ لە قەتەر دانوستان ئەنجامدەدەن، بەڵام دانوستانەکان پاشەکشیان کردووە لەگەڵ پێشڕەوى تاڵیبان و کۆنترۆڵکردنى بەشێکى زۆرى خاکى ئەفغانستان.

 

پێشتر بەرپرسێکى سەربازى ئەمریکى رایگەیاندبوو، بەپێی هەڵسەنگاندنى هەواڵگرى پێشبینیدەکرێت لەماوەى 90 رۆژدا کابوڵى پایتەختى ئەفغانستان بکەوێتە دەست تاڵیبان.  

  

ئەو بەرپرسە کە ناوى نەهێنراوە بە ئاژانسى رۆیتەرزى راگەیاند، چەکدارانى تاڵیبان لە 30 رۆژدا کابولیان لەناوچەکانى دیکە دابڕیوە.  

  

وتیشى رەنگە ئەوان لەماوەى 90 رۆژدا دەست بەسەر ئەو شارەدا بگرن، بەتایبەت دواى ئەوەى تاڵیبان دەستى بەسەر دووەم شاردا گرت کە پایتەختى ویلایەتێکى ئەو وڵاتەیە.  

  

چەکدارانى تاڵیبان لەئێستادا دەستیان بەسەر چارەکى پایتەختى ویلایەتەکانى ئەفغانستاندا گرتووە و لەپێشڕەوى بەردەوامن، لەکاتێکدا حکومەت جەخت لەبەرەنگاربوونەوەیان دەکاتەوە.