ناس کورد-
لێپرسراوی كۆمیتەی ئامێدی یەكێتی رایگەیاند، لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە لێپرسراوی كۆمیتەی خوێندكارانی سەر بە حزبەکەیان لەشیلادزێ دەستگیرکراوە و چارەنوسى نادیارە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هۆگر سەلیم بە میدیاى فەرمى یەکێتى راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەشیلادزێ بیرهات مەهدی رێكانی كە لێپرسراوی كۆمیتەی خوێندكارانی كوردستانە لەقەزای ئامێدی و ئەندام كۆمیتەی شیلادزێ، هەڕەشەی لێكراوەو داوای لێكراوە بچێتە لای هێزە ئەمنیەكان.
وتیشی "ئەمڕۆ كاتێك چوەتە لای هێزەكانی پۆلیس، لەوێ لەلایەن هێزێكی ئەمنیەوە كە دەستگیركراوەو دواتر هێزە ئەمنییەكان چونەتە سەر ماڵی و ماڵەكەیان پشكنیوە و تائێستا چارەنوسی نادیارە".
بەپێی میدیاى یەکێتى، دوای دەستگیركردنی بیرهات رێكانی، هێزێكی ئەمنی بەژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبێلەوە داویانە بەسەر ماڵەكەیداو كۆمپیتەرو مۆبایل و هەموو پێداویستیەكی تایبەتی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردوە و سەرجەمی ئەو كامێرا چاودێریانەشی لەنزیك ماڵی بیرهات رێكانی بوون بردویانە.
تا ئێستا پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانى شیلادزێ هیچ رونکردنەوەیان لەو بارەیەوە نەداوە.