گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بەرپرسى مەڵبەندى چەمچەماڵى یەکێتى لەسەر فەرمانى دەستگیرکردنى رونکردنەوە دەدات

2021.08.12 - 13:17
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسى مەڵبەندى چەمچەماڵى یەکێتى لەسەر فەرمانى دەستگیرکردنى رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

 

رێبوار جاف بەرپرسى مەڵبەندى چەمچەماڵى یەکێتى رایگەیاند، دادوەر بڕیاریداوە فەرمانى دەستگیرکردنى هەڵبوەشێنێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێبوار جاف لەرونکردنەوەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکرد، "ئەمرۆ ٢٠٢١/٨/١٢پارێزەرەکەم لە بەردەم  داگا ئامادەبوو سەبارەت بە فەرمانی گرتنی بەندە کە کەسێک سکاڵای لەسەرم تۆما کردبوو دوای خستنەڕوی بەڵگەکان دادوەری بریاریدا فەرمانی گرتنەکەم ھەڵوەشێنێتەوە".

 

دەقى رونکردنەوەکە:

رونکردنەوە بۆ رای گشتی

-----------

ئەمرۆ ٢٠٢١/٨/١٢پارێزەرەکەم لە بەردەم  داگا ئامادەبوو سەبارەت بە فەرمانی گرتنی بەندە کە کەسیک سکاای لەسەرم تۆمار کردبوو دوای خستنەڕوی بەڵگەکان دادوەری بەڕێز بریاریدا فەرمانی گرتنەکەم ھەڵوەشێنێتەوە.

گرتنی ئەوکەسە ھیچ پەیوەندی بە منەوە نەبووە لەلایەن داگاو ھیزە ئەمنیەکانەوە دەستگیر کراوە بە فەرمانی  دادوەر.

لێرەوە زۆر سوپاسی ھەمو ئەوکەسانە دەکەم چ بەسەردان چ بەتلفون ھەواڵیان پرسیم  .

رێبوار جاف

  ٢٠٢١/٨/١٢