گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

بورجێکى دیکەى کارەبا لە عێراق تەقێندرایەوە

2021.08.12 - 08:37
App store icon Play store icon Play store icon
بورجێکى دیکەى کارەبا لە عێراق تەقێندرایەوە

ناس کورد-

 

کۆمپانیاى گشتى گواستنەوەى وزەى کارەباى باکور تەقاندنەوەى بورجێکى کارەباى لەباشورى تکریت راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەنراوێکى کۆمپانیاکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بەرەبەیانى ئەمڕۆ هێڵى 132 کەیڤى کارەباى سامەرا لە باشورى تکریت روبەڕوى هێرش بووەتەوە.

 

رونیشیکردووەتەوە هێرشەکە لەرێگەى بۆمبى چێنراوەوە ئەنجامدراوە و بووەتە هۆى تێکشانى بورجێک و زیان گەیاندن بە بورجێکى دیکە و پچڕانى کارەبا.

 

تەقاندنەوەى ئەو بورجە لەکاتێکدا بوو تیمەکانى چاککردنەوەى کارەبا لەسەر هەمان هێڵ لەکارکردندا بوون بۆ چاککردنەوەى بورجێکى دیکە کە بەئامانج گیرابوو.