گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بەشەوانە’’

شێوازى پێدانى پارەى وانەبێژان دەگۆڕدرێت

2021.08.11 - 23:45
App store icon Play store icon Play store icon
شێوازى پێدانى پارەى وانەبێژان دەگۆڕدرێت

ناس کورد-

 

نوێنەرى مامۆستایانى وانەبێژ رایگەیاند، وەزارەتى پەروەردە بڕیاریداوە شایستەى دوو مانگى وانەبێژان خەرجبکرێت بەشێوەى بەشە وانە، لەکاتێکدا لەمانگەکانى پێشتر بەپێی بڕە پارەى بڕاوە بۆیان خەرجدەکرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کارۆخ عبداللە نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکرد، شایستەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی  (2-3) بە شێوازی بەشەوانە دابەش دەکرێت.

 

رونیشیکردووەتەوە، سبەی نوسراو دەکرێت بۆ سەرجەم پەروەردە گشتیەکان بۆ شایستەى ئەو دوو مانگە، سەرەتای هەفتەی داهاتووش گشتاندنی بۆ دەکرێت بۆ سەرجەم پەروەردەکان.

 

ئەوە لەکاتێکدا بۆ مانگەکانى پێشتر پارەى وانەبێژان بەبڕێکى جێگیر دیاریکرابوو کە 250 هەزار دینار بۆ وانەبێژانى خاوەن بڕوانامەى دبلۆم و 300 هەزار دینار بۆ بەکالۆریۆس.