گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەنراوێک لە نووسینگەی مەسرور بارزانییەوە

2021.08.11 - 22:52
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە نووسینگەی مەسرور بارزانییەوە

ناس کورد-

 

نوسینگەى مەسرور بارزانى تەرخانکردنى حەوت ملیار و شەشسەد و هەشتا ملیۆن دینارى بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی چەمچەماڵ راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەکە، سەرۆکی حکومەت دەزگا پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە کە دەست بە هەنگاوی پێویست بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بە شێوەیەکی بنەڕەتی، بەتایبەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە -چەمچەماڵ.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

ڕاگەیاندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە 

 

بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی چەمچەماڵ ، لە سەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بڕیاردرا وەک هەنگاوی یەکەم، بڕی حەوت ملیار و شەشسەد و هەشتا ملیۆن دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی چەمچەمال خەرج بکرێت. 

 

هەروەها سەرۆکی حکومەت ، دەزگا پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە کە دەست بە هەنگاوی پێویست بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بە شێوەیەکی بنەڕەتی، بەتایبەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە -چەمچەمال . 

 

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

11ی ئابی 2021