گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بارزانى و فالح فەیاز جموجۆڵى داعش تاوتوێ دەکەن

2021.08.11 - 21:48
App store icon Play store icon Play store icon
بارزانى و فالح فەیاز جموجۆڵى داعش تاوتوێ دەکەن

ناس کورد-

 

مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى و فالح فەیاز سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى کۆبوونەوە و تاوتوێی جموجۆڵەکانى داعشیان کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى بارەگاى بارزانى، ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی ئابی 2021 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كردووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و دوایین پێشهاتە ئەمنییەكان و هەروەها هەڕەشە و جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش تاوتوێ كرا.

 

هەر لەو كۆبوونەویەدا لەپێناو پاراستنی ئاساییش و سەقامگیرییدا جەخت لە هەماهەنگیی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان كرایەوە، ئەوەش بەپێى راگەیەنراوەکە.