گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێنج هۆکار

پاشەکشەى ’’گەورە و خێراى’’ جموجۆڵى بازرگانى لەدەروازەکانى هەرێم لەگەڵ ئێران ئاشکراکرا 

2021.08.11 - 18:21
App store icon Play store icon Play store icon
پاشەکشەى ’’گەورە و خێراى’’ جموجۆڵى بازرگانى لەدەروازەکانى هەرێم لەگەڵ ئێران ئاشکراکرا 

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەری کۆمپانیای کوالێتی کۆنتڕۆڵ لەدەروازەی پەروێزخان ئاشکرایکرد، جموجۆڵی بازرگانی لەدەروازەکانی هەرێم لەگەڵ ئێران بەڕێژەی ٪٦٥ دابەزیوە و مانگ لەدواى مانگ زیاتر دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد حەسەن بەرێوەبەرى کۆمپانیاکە ئەمڕۆ لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وتى "جموجۆڵی بازرگانی لەسەرجەم دەروازەکانی هەرێم هاوبەش لەگەڵ ئێران روی لەکەم بونەوە کردووە لە مانگی چواری ساڵی پارەوە هەستی پێدەکرێت و مانگ دوای مانگ زیاتر دەبێت بەتایبەت ئەودەروازانەی لە سنورەکانی خواروی عێراق نزیکن وەک باشماخ"، ئەوەش بەپێی پێگەى فەرمى ژورى بازرگانى سلێمانى.

 

وتیشى "گەر بەراوردێک بکەین لەنێوان مانگی سێ و مانگی شەشی ئەمساڵ بەڕێژەی زیاتر لە ٦٥٪ جوڵەی بازرگانی دابەزیوە وە مانگی حەوت بەرامبەر بە مانگی سێ ٪٧٠ جوڵەی بازرگانی دابەزیوە".

 

محەمەد حەسەن هۆکاری دابەزینی ئەو جوڵە بازرگانیە دەگەڕێنێتەوە بۆ کردنەوەی دەروازەکانی عێراق بەڕوی ئێراندا، لادان لە کێش و پێناسی گومرگی و مامەڵە لەگەڵ بارهەڵگرەکان لەو دەروازانە، کەئەمەش وادەکات بڕی تێچوی هاوردەکردن کەمتربێت بۆ بازرگان بەراورد بە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان.

 

پێشیوایە هۆکارێکى دیکە کێشە بارهەڵگرەکانە، کە خۆى بریتیە لە ٢٥ تەن هەندێکیان دەگاتە ٥٠ تەن یان ٦٠ تەن بۆیە دەچنەوە دەروازەکانی عێراق چونکە لە هەرێم هەربارهەڵگرێک کێشی زیاتربێت غرامەدەکرێت.

 

ئاماژەی بەوەشدا جیاوازی لە جۆری پێناسی گومرگیدا هەیە کە هەندێک لەکاڵاکان نزیکن لەیەک بەگۆڕینی ئەو بەهایە بارەکان لەدەروازەکان هەرزانتر دەکەوێت وە دەبێتە هۆی تێپەڕینی ئەو بارانە، لەگەڵ پارێزگاریکردن لەبەرهەمی ناوخۆی کە دەروازەکانی هەرێم پابەندە پێوەی بەڵام لەدەروازەکانی دیکە وەک هەرێم مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت و تێدەەپەڕێندرێت.

 

لاى خۆیەوە، سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وتى "بەداخەوەین کە دەبیستین جموجۆڵی بازرگانی بەو شێوەیە کەمیکردووە کە ئەمەش زیانی گەورە بە ئابوری هەرێم دەگەیەنێت وە هیوادارین حکومەتی هەرێم کوردستان لە هۆکاری ئەو کێشەو گرفتانە بکۆڵێتەوە تا بتواندرێت بازرگانان بگەرێنەوە بۆ خاڵەسنوریەکانی هەرێم.