گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆشکى سپى رێگەچارەى دابەزینى نرخى بەنزین رادەستى ئۆپیک دەکات

2021.08.11 - 17:47
App store icon Play store icon Play store icon
کۆشکى سپى رێگەچارەى دابەزینى نرخى بەنزین رادەستى ئۆپیک دەکات

ناس کورد-

 

کۆشکى سپى داواى لە رێکخراوى ئۆپیک کرد ئاستى بەرهەمهێنانى نەوت بەرزبکاتەوە بۆ روبەڕووبونەوەى بەرزبوونەوەى نرخى سوتەمەنى لەناویاندا بەنزین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی تۆڕى "سى ئێن بى سى" ئەمریکى، کۆشکى سپى جەختیکردووەتەوە ئاستى بەرهەمهێنانى نەوت لەئێستادا ناتوانێت هاوسەنگى رابگرێت و هەڕەشەیە بۆ سەر گەشەى ئابورى جیهانى.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دواى داواکەى کۆشکى سپى لە ئۆپیک بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى بەرهەمهێنان، نرخى نەوت بۆ خوار 70 دۆلار دابەزیوە.

 

بەپێی تۆڕە ئەمریکییەکە، نرخى نەوتى برێنت 86 سەنت دابەزیوە و بە 69.77 دۆلار مامەڵەى پێوەکراوە، هەروەها نەوتى تەکساس بۆ  67.49 دۆلار دابەزیوە.