گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بەریتانیا لە خانەنشینی سەربازی هەرێم دەكۆڵێتەوە

2021.08.11 - 15:10
App store icon Play store icon Play store icon
بەریتانیا لە خانەنشینی سەربازی هەرێم دەكۆڵێتەوە

ناس کورد-

ئەمڕۆ دوو شاندی سیاسی و سەربازیی بەریتانی لەگەڵ جێگری سەرۆکى حکومەتی هەرێم و وەزیری پێشمەرگە تاوتوێی پرۆسەی خانەنشینی سەربازیی هێزەکانی پێشمەرگەیان کرد و پشتگیری خۆیان بۆ پرۆسەکە دووپاتکردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كورستان لەگەڵ مارك برايسن ريچاردسن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و كۆنسوڵی گشتی بە وەكالەت كۆبووەوە و لەبارەی چاكسازییەكان گفتوگۆیان کرد.


لە كۆبوونەوەكەدا ئەمڕۆ (10ی ئابی 2021) كە لە هەولێر بەڕێوەچوو، باڵیۆزی بەریتانیا پشتیوانی تەواوی وڵاتەکەی دووپات كردەوە بۆ پرۆسەی چاكسازی لە هەرێمی كوردستان و رایگەیاند لەمەودوا بە تایبەت لە نزیکەوە هاوکاری هەرێمی کوردستان دەکات بۆ چاکسازی لە بوارەکانی دادگەری و كارگێڕیدا.

 

هاوکات هەر ئەمڕۆ جەنەڕاڵ ئادەم، مولحەقی سەربازی لە باڵیۆزخانەی بەریتانیا لەبەغدا و کۆلۆنێڵ چارڵی، بەرپرسی تیمی راوێژکارانی سەربازی بەریتانیا لەهەرێم و شاندی یاوەری باسیان لەسەر فراوانکردن و بەرەو پێشبردنی زیاتری هاوکاری و هەماهەنگیەکانی نێوان راوێژکارانی سەربازی بەریتانیا و هێزەکانی پێشمەرگە کرد.


بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، پڕۆسەی خانەنیشینی سەربازی تەوەرێکی تری گفتوگۆکانمان بوو، لەمبارەیەوە، تیمی راوێژکارانی باڵای بەریتانیا، پشتگیری و پاڵپشتی تەواوی ئەو هەنگاوەیان کرد.

May be an image of 1 person and standing
هەر لەو دیدارەدا، "تاوتوێی پرسی مەشق و راهێنانی ئەفسەران و هێزی پێشمەرگە و بەشداریان لەخولەکانی ناوخۆ و دەرەوە کرد، لەمڕۆشەوە بەگرنگیەوە لەو پرسەمان روانی، بۆ بەرزکردنەوەی توانستی سەربازی پێشمەرگە و بەرەو پێشبردنی هزری ئەفسەران لەرووی ستراتیژو سەرکردایەتی کردنەوە."