گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بافڵ تاڵەبانی باس لە هۆکاری ’’دوورخستنەوەی چەند کەسێک’’ دەکات لە یەکێتی

2021.08.11 - 14:57
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانی باس لە هۆکاری ’’دوورخستنەوەی چەند کەسێک’’ دەکات لە یەکێتی

ناس کورد-

بافڵ تاڵەبانی لەبارەى ئەو گۆڕانكارییانەی لەناو یەکێتیدا ڕوویانداوە دەڵێت، بۆ "دوورخستنەوەی ئەو كەسانە بووە كە یەكێتییان بۆ بەرژەوەندی تایبەت بەكارهێناوە و لە گەندەڵییەوە تێوەگلاون و حزبیان بۆ مەرامی شەخسی بەكاردەهێنا."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ی ئابی 2021، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە هانس ئاکیربووم، كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی كوردستان.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، لەدیدارێكدا دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی هەرێم و عێراق تاوتوێكران و گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ناوخۆی یەكێتی، ئەنجامدانی گۆڕانكاری و چاكسازییەوە كرا.

 

بافڵ تاڵەبانی وتوویەتی، "دەمانەوێت یاسا سەروەربێت و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ببینەوە. قاچاخچێتی، دەستخستنە بینەقاقای بازرگانان بنبڕ بکەین و رێگە لە بەهەدەردانی سامانی گشتی بگرین."

 

لەبارەی ئەو گۆڕانكارییانەی لەماوەی ڕابردوودا لەناوخۆی یەكێتی ئەنجامدراون بافڵ تاڵەبانی دەڵێت، "هەموو ئەو گۆڕانكارییانەی لەماوەی رابردوودا روویانداوە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و گەڕاندنەوەی شكۆ بووە بۆ یاسا، دوورخستنەوەی ئەو كەسانە بووە كە یەكێتییان بۆ بەرژەوەندی تایبەت بەكارهێناوە و لە گەندەڵییەوە تێوەگلاون. حزبیان بۆ مەرامی شەخسی بەكاردەهێنا و لە رێبازی پیرۆزی مام لایاندابوو. ئێمە دەمانەوێت حزب خزمەتكار بێت نەوەك بار بەسەر شانی خەڵكەوە."

May be an image of 6 people and indoor