گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

چەند سەرچاوەیەك: ئەگەری سازنەكردنی هەڵبژاردن زیاترە

2021.08.11 - 14:22
App store icon Play store icon Play store icon
چەند سەرچاوەیەك: ئەگەری سازنەكردنی هەڵبژاردن زیاترە

ناس کورد-

چەند سەرچاوەیەكی سیاسی بە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی چاپی لەندەنیان ڕاگەیاندووە، مەترسی جددی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن دروست بووە و ئەوانەشی پێداگری لەسەر ئەنجامدانی دەكەن لە پشتەوە قسەیتریان هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوە سیاسییە عێراقییەكان ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن (11ی ئابی 2021) ئەوە یەكلایی كراوەتەوە كە بایكۆتی سەدر بنجبڕ و یەكلاییە و ناگەڕێتەوە بۆ ناو پرۆسەی دەنگدان، ئەمەش پرسیاری زۆری لەسەر چارەنووسی هەڵبژاردن دروست كردووە تا دەگاتە ئەگەری بەریەككەوتنی چەكدارانەی شیعە بەتایبەت پاش پێداگریی هەندێ لیست لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەچەشنی مالیكی سەرباری بایكۆتی سەدرییەكان.


بەگوێرە بەیاننامەیەكی نوسینگەی تایبەتی سەدر لە نەجەف كە "ناس كورد" بینیویەتی (11ی ئابی 2021) ناوبراو لە پرسەی موحەڕەمەدا قەدەغەی كردووە سیاسییەكان بەشداری بكەن و تەنها ڕێگەی بە شاندە جەماوەرییەكان داوە ئەویش پاش خۆكوتان و بەستنی ماسك.

 

هەر بەگوێرەی زانیارییەكانی "ناس کورد"، سەرجەم هەڵەكانی پاشگەزكردنەوەی سەدر تا ئێستا بێ ئاكامە، ئەمەش مەترسییەكی گەورەیە لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختە.