ناس کورد-
میدیای فەرمیی پەکەکە چارەنوسی سێ گەریلاکەى ئاشکرا دەکات کە لە ناوچەی خەلیفان دیار نەمان و دەڵێت، "لەلایەن هێزێکی زۆری پارتییەوە دەستگیرکراون."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
میدیای فەرمیی پەکەکە لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە ئاشکرای کردووە، "ماوەیەکی زۆرە پارتی هێزێکی تایبەتی خۆی کە لە دژەتیرۆر و هێزی تایبەتی بنەماڵەی بارزانی پێکدێن، لە دەڤەری خەلیفان هەتا دەڤەری بارزان، بەتایبەتی ئەو شوێنانەی، کە ڕێگای هاتووچۆی گەریلاکانە، جێگر کردووە، بازگەیان داناوە و هەرێمەکەیان بە سەربازگە کردووە."
دەشڵێت، "ڕۆژی 26ی تەموزی 2021، سێ گەریلا وەکو ڕێبوار بە ناوچەکەدا تێدەپەڕین، دیار بوو کە لە شوێنێکی دوورەوە هاتبوون و ماندوو بوون، لەگەڵ نزیکبوونەوە لە گوندی بێخمە، لەلایەن هێزێکی زۆری پارتییەوە گەمارۆ دران و تەقەیان لێکرا."
ڕاشیانگەیاند، "لەبەرامبەر هێرشەکەدا گەریلاکان بەرگرییان لەخۆیان کردووە، بەڵام پارتی بە چەکی قورس بەردەوامیی بە هێرشەکەی داوە."