گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەدوای زاڵبوونی تاڵیبان

جۆبایدن: پەشیمان نیم لەسەر بڕیاری کشانەوە لە ئەفغانستان

2021.08.11 - 12:48
App store icon Play store icon Play store icon
جۆبایدن: پەشیمان نیم لەسەر بڕیاری کشانەوە لە ئەفغانستان

ناس کورد-

جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا زۆرێک لە شارەکانی ئەفغانستان کەوتوونەتە دەست تاڵیبان، بەڵام پەشیمان نییە لە بڕیاری کشانەوە لەو وڵاتە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جۆ بایدن دوای پەسەندکردنی پاکێجی نزیکەی یەک تریلیۆن دۆلاری لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی لە کۆشکی سپی ساز کرد و هەڵسەنگاندنی بۆ بابەتەکان کرد.

 

سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوە کرد کە ئەو پڕۆژەیاسایە هەل دەڕەخسێنێت بۆ پەرەپێدانی سیستمی ژێرخان.

 

جۆ بایدن هەروەها دووپاتی کردەوە کە پرۆژەیاسای ژێرخان، باج لەسەر ئەوانە زیاد ناکات کە داهاتی ساڵانەیان کەمترە لە 400 هەزار دۆلار، وەبەرهێنانی ناو پاکێجەکە هەلی زیاتری کار دەستەبەر دەکەن بۆ ماوەیەکی درێژ و دەستەبەری گەشەسەندن دەکەن.

 

سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، زۆرێک لە شارەکانی ئەفغانستان کەوتوونەتە دەست تاڵیبان، باسی لەوە کرد کە لە 20 ساڵدا تریلیۆنەها دۆلاریان خەرجکردووە و زیاتر لە 300 هەزار هێزی ئەفغانستانیان بە چەکی مۆدێرن پڕچەککردووە و مەشقیان پێکردوون.

 

جۆ بایدن هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە سەرکردەکانی ئەفغانستان بەمەبەستی جەنگان لە پێناو نەتەوەکەیاندا کۆببنەوە و گوتی: ''بە دەستەبەرکردنی پشتیوانی ئاسمانیی نزیک، بە دڵنیابوون لە رەوشی چالاکبوونی هێزی ئاسمانیی، بە گواستەنەوەی خۆراک و پێداویستی بۆ هێزەکان و دابینکردنی مووچەکانیان بەردەوام دەبم لە پێداگریکردن لەسەر ئەو بەڵێنانەی پێمانداون، بەڵام ناچارن تێکۆشان بخوازن''.

 

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن باسی لەوە کرد کە پێیوایە سەرکردەکانی ئەفغانستان گەیشتوون بەو باوەڕەی کە پێویستە لە رووی سیاسییەوە کۆببنەوە و گوتی: '' لەسەر بەڵێنی خۆمانین، بەڵام پەشیمان نیم لە بڕیارەکەم''.