گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوایەکی بەپەلە لە تەندروستیی سلێمانییەوە بۆ ژنانی دووگیان

2021.08.11 - 11:19
App store icon Play store icon Play store icon
داوایەکی بەپەلە لە تەندروستیی سلێمانییەوە بۆ ژنانی دووگیان

ناس کورد-

سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی داوای لە ژنانی دووگیان کرد پەلە بکەن لە وەرگرتنی ڤاکسین "چونکە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو ژنانی دووگیان زیادی کردووە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەباح هەورامی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری "ناس کورد" ئامادە بوو (11ی ئابی 2021) داوایەکی بەپەلەی لەو ژنانە کرد کە منداڵەکەی ناو سکیان بە سێ مانگ زیاترە بەزووترین کات خۆیان بکوتن چونکە "بەڕاستی ڕێژەی توشبوون بە کۆرۆنا لەناو ژنانی دووگیان زیادی کردووە و ئەوەش مەترسی لەسەر ژیانی خۆیان و کۆرپەکەیان زیاد دەکات."

 

سەباح هەورامی دڵنیایشی دا لەوەى "ڤاکسینەکە هیچ کاریگەرییەکی خراپی لەسەر خۆیان و کۆرپەکەى ناو سکیان نابێت."

 

جەختی کردەوە کە بەمنزیکانە چەند ڕێنماییەک دەردەکەن بۆئەوەى ژنانی دووگیان پێویستیان بە نۆرەگرتن نەبێت بۆ وەرگرتنی ڤاکسین و لە هەر شوێنێک بێت بەپەلە بۆیان دابین بکرێت.

 

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی داواشی کرد ئەو ژنانە بە وردی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکەن چونکە توشبوون بە ڤایرۆسەکە کاریگەریی و مەترسی خراپی هەیە بۆسەر خۆیان و کۆرپەکانیان.

نوێ دەکرێتەوە...