گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’کێشەى پارە’’

بەغدا ناردنەوەى کارتى نیشتیمانى بۆ هەرێم ’’راگرتووە’’

2021.08.10 - 22:59
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا ناردنەوەى کارتى نیشتیمانى بۆ هەرێم ’’راگرتووە’’

ناس کورد-

 

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، لە ئایارى ئەمساڵەوە بەغدا هیچ کارتێکى نیشتیمانى بۆ هەرێم نەناردووەتەوە، چونکە هەرێم پارەى چاپى کارتەکانى نەگەڕاندووەتەوە بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆشیار عەبدوڵا ئەمڕۆ سێشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکرد، لە ۲٥ ی ٥ ئەمساڵەوە بەغدا یەک کارتی نیشتیمانی نەناردووەتەوە، چونکە هەرێم ئەو پارەیەی کە لە هاوڵاتیانی وەردەگرێ کە پارەی چاپی کارتەکەیە و (پێنج هەزار دینارە) نەیناردۆتەوە.

 

دەشلێت "بەغدا دەڵێ کارتەکان نانێرمەوە تا پارەکە نەنێرن، ئێ  ئەمە کێشە بۆ هاوڵاتیان دروست دەکا، ئەگەر راستەوخۆ ڕاژەیان لەسەر حکومەتی فیدراڵ بێ ئەو کێشانە دروست نابن".

 

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، ە یاسای بودجەدا ساڵانە زۆر کێشەیان چارەسەر کردوە و حکومەتی هەرێم خۆی ئەدزێتەوە لە جێبەجێکردنی دیارترین نمونە کە وا نزیکەی ٦ مانگە خۆی لێ ئەدزێتەوە گواستنەوەی میلاک و موچەی فەرمانگە ئیتیحادییەکانە کە بە ڕون و ڕاشکاوی لە موازەنەی ۲٠۲۱ دا خستویانەتە سەر حکومەتی فیدراڵ هەرێم ڕازی نییە.