گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حاكم قادر باسى كێشە ناوخۆییەكانى یەکێتى دەکات

2021.08.10 - 22:47
App store icon Play store icon Play store icon
حاكم قادر باسى كێشە ناوخۆییەكانى یەکێتى دەکات

ناس کورد-

 

ئەندامێکى ئەنجومەنى باڵاى سیاسی و بەرژەوەندى یەکێتى رایگەیاند، دەبێت كێشە ناوخۆییەكانى حزبەکەى بە كراوەیی نەهێڵێرێنەوە و هەموو هەوڵێك بخریتەگەڕ بۆ چارەسەكردنیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حاکم قادر حەمەجان ئەمڕۆ سێشەممە  لە وتەیەکدا  له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ سیمینارێكدا لە سلێمانی باسى لە كێشەكانی ئەم دواییەی یەكێتی كرد و ڕایگەیاند، یەكێتی لە هەموو كەسێك و گروپ و دەستەیەك گەورەترە، ئەوەش بەپێى راگەیەنراوێکى نوسینگەکەى.

 

وتیشی، دەبێت كێشە ناوخۆییەكان بە كراوەیی نەهێڵێرێنەوە و هەموو هەوڵێك بخریتەگەڕ بۆ چارەسەركردنیان، خەڵك چاوەڕوانی تێپەڕاندنی دۆخەكەیە لەپێناو پاراستنی یەكێتی و یەكڕیزی یەكێتیدا.

 

حاكم قادر ئاماژەی بەوەشكرد، دەبێت كێشەكان بە زوویی چارەسەر بكرێن، بۆ ئەوەی یەكێتی وەك هێزێكی كاریگەر بتوانێت ڕووبەڕووی هەموو ئاڵانگاریی و  بارودۆخێك ببێتەوە.

 

دۆخی یەكێتیی لەپاش 8 تەمموز    

  

ئێوارەی 8 تەمموزی 2021، بافڵ تاڵەبانی  هاوسەرۆكی یەكێتی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، بەرپرسانی دەزگای زانیاری و دژە تیرۆریان گۆڕی كە یەكەمیان كەسێكی نزیكی لاهور جەنگی و ئەویتریان پۆلاد جەنگی بوو، بەدوای ئەوەشدا بافڵ تاڵەبانی دەستی گرت بەسەر دەزگا میدیایی و حزبییەكانی سەر بە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكەكەیتری یەكێتی و پرۆسەكەش لەمیدیای ئەم حیزبەوە ناونرا "ڕاستكردنەوەی ڕێڕەو" و گەیشتە دەركردنی فرمانی گرتن بۆ لاهور شێخ جەنگی و دووان لە براكانی و هەندێك لە بەرپرسە نزیكەكانی.         

  

 میدیا فەرمی و نیمچە فەرمییەكانیتری یەكێتی و بافڵ تاڵەبانی و لێدوانە رۆژنامەوانییەكانی كوڕانی مام جەلال و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پێداگرن لەسەر ئەوەی بازنەی دەوروبەری لاهور جەنگی و دووان لە براكانی هۆكاری سەرەكی تەشەنەكردنی قاچاخچێتی و پارە سپیكردنەوە و داگیركردنی زەوی و بەكارهێنانی هێزە ئەمنییەكانیان بوون بۆ مەرامی شەخسی لەژێر دەسەڵاتی یەكێتی، لە بەرامبەریشدا لاهور شێخ جەنگی جەخت لەوە دەكاتەوە ئەوەی بەرامبەری كراوە پیلانگێڕی توركیا و پارتییە و هۆكارەكەشی هاوكاریكردنی بووە بۆ رۆژئاوای كوردستان و هەوڵدانی بووە بۆ گۆڕینی باڵانسی هێز لەنێوان پارتی و یەكێتی.