ناس کورد-
ئەمیندارى گشتى ئەنجومەنى باڵاى ئاسایشى نیشتیمانى ئێران داواى لە حکومەتى عێراق کرد بەجدى بجوڵێت بۆ دەرکردنى گروپە چەکدارەکانى ئۆپۆزسیۆنى ئێران کە لە هەرێمى کوردستان جێگیربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلى شەمخانى ئەمڕۆ سێشەممە لەمیانەى پێشوازیکردن لە فوئاد حسێن وەزیرى دەرەوەى عێراق وتى "بەشێک لە گروپە چەکدارەکانى ئۆپۆزسیۆنى ئێران لە هەرێمى کوردستان جێگیربوون"، ئەوەش بەپێی تەلەفزیۆنى فەرمى ئێران.
وتیشى "داوا لە حکومەتى عێراق دەکەین بەجدى بجوڵێت بۆ دەرکردنى ئەو گروپانە لەکوردستان و کۆتایی هێنان بە کارەکانیان".
لاى خۆیەوە، فوئاد حسێن رایگەیاند، هەر کارێکى دژى ئێران لەهەر شوێنێکى عێراقەوە بێت دژى ئەجێنداى حکومەتى عێراقە.
جەختیشیکردەوە، هەر گروپێک بیەوێت خاکى عێراق بەکاربهێنێت بۆ هەڕەشەکردن لە ئاسایشى ئیران بەهێز لەگەڵیدا دەجوڵێنەوە.