ناس کورد-
ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، وەزیرى دارایی ڕێگرە لە ناردنى پارە بۆ هەرێم و دیار نییە ئەم مانگە 200 ملیار دینارەکە دەنێردرێت یان نا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شیروان میرزا پەرلەمانتارى فراکسیۆنى یەکێتى و ئەندامى لیژنەى دارایی بە پێگەى فەرمى حزبەکەى راگەیاند "ناردنی بڕی 200 ملیار دیناری ماگانه بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌و پێویسته جێبه‌جێ بكرێت".
وتیشی "مانگی رابردوو ئه‌و بڕه پاره‌یه به زۆری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق نێدرا بۆ هه‌رێم، به‌ڵام بۆ ئه‌م مانگه هیچ به‌رچاو روونیه‌ك نیه‌و دیارنیه ئه‌و پاره‌یه دێت بۆ هه‌رێم یان نا".
بەوتەى شیروان میرزا، وه‌زیری دارایی عیراق رێگره له‌به‌رده‌م ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه مانگانه بۆ هه‌رێم و پێی وایه حكومه‌تی هه‌رێم قه‌رزاری حكومه‌تی عیراقه، نه‌ك حكومه‌تی عیراق پاره‌ی دیكه بنێرێت بۆ هه‌رێم.
ڕۆژی 11ی تەموزی 2021، یەکەمین بڕە پاره لەمساڵدا لە لایەن حکومەتی عێراقەوە کە بڕی 200 ملیار دینارە خرایه سه‌ر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بانکی ناوەندی عێراق لقی هەولێر.
ئامانج رەحیم سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێممانگى رابردوو لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنى فەرمى پارتى ئاشکرایکرد، لەگەڵ مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق و وەزیرانى دارایی و نەوت کۆبوونەتەوە و جەختیان کردووەتەوە کە دەبێت ناردنى پپشکى هەرێم لەلایەن بەغداوە بەردەوام بێت.
وتیشى کازمى جەختیکردەوە کە حکومەتى فیدراڵى بەردەوام دەبێت لە ناردنى بەشە بودجەى هەرێم.
ئامانج رەحیم باسى لەوەشکرد، به ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له به‌غدا و داهاتی ناوخۆ، پاره‌ی پێویست له به‌رده‌ستدا ده‌بێت بۆ دابه‌شکردنی موچه به‌بێ لێبڕین.