گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق بەرهەمهێنانى نەوت دەگەیەنێتە ئاستێکى پێوانەیی

2021.08.10 - 18:55
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق بەرهەمهێنانى نەوت دەگەیەنێتە ئاستێکى پێوانەیی

ناس کورد-

 

وەزیرى نەوتى عێراق رایگەیاند، پلانیان داناوە بۆ زیادکردنى ئاستى بەرهەمهێنانى نەوت بۆ هەشت ملیۆن بەرمیلى رۆژانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیحسان عەبدولجەبار ئەمڕۆ سێشەممە بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، بەپێی پلانەکە تا کۆتایی 2027 ئاستى بەرهەمهێنانى رۆژانەى نەوت دەگەیەنرێتە هەشت ملیۆن بەرمیل.

 

لاى خۆیەوە، عاسم جیهاد وتەبێژى وەزارەتى نەوت ئاماژەى بەوەکرد، وڵاتانى بەرهەمهێنەرى نەوت بەهۆى بەربەرستەکانى بەردەم بازاڕى نەوت بە پلانەکانیاندا دەچنەوە.

 

وتیشى وڵاتانى ئۆپیک پڵەس رێکەوتوون لەسەر زیادکردنى ئاستى کەمکردنەوەى بەرهەمهێنان لەمانگى ئابەوە.