ناس کورد-
پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، قوڵایی لێدانى بیر بۆ گەیشتن بە ئاو گەیشتووتە ئاستێکى مەترسیدار، بەهۆى کاریگەرى وشکەساڵییەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئومێد خۆشناو ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، لە لەلایەن ئیماراتەوە لە چوارچێوەی کەمپینێکدا بۆ روبەڕبوونەوەى وشکەساڵى لە سنورى قوشتەپەیە بیرێک لێدراوە.
وتیشى "قوڵایی ئەو بیرە گەیشتووەتە ئاستیکى زۆر مەترسیدار کە لە 670 مەتردا گەیشتووەتە ئاو، بەراورد بە ساڵانى رابردوو ئاستەکە چەند هێندە بووەتەوە".
ئومێد خۆشناو باسى لەوەشکرد، حکومەتى هەرێم بودجەى تایبەتى بۆ بەرەنگاربوونەوەى وشکەساڵى لە هەولێر تەرخانکردووە.