گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كێشەكانی یەكێتی دەگەیەنرێنە باڵیۆزانی ئەمەریكا و بەریتانیا

2021.08.10 - 17:16
App store icon Play store icon Play store icon
كێشەكانی یەكێتی دەگەیەنرێنە باڵیۆزانی ئەمەریكا و بەریتانیا

ناس کورد-

 

لەدوو دیداری جیادا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران گۆڕانكارییەكانی ئەم دواییەی سلێمانی و بارودۆخی یەكێتی بۆ باڵیۆزانی ئەمەریكا و بەریتانیا ڕوونكردەوە و بەگوێرەی ڕاگەیەنراوە فەرمییەكانیش هەردوولا پشتیوانی خۆیان ڕاگەیاندووە بۆ گۆڕانكارییەكان. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نووسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لە دوو ڕاگەیەنراودا ئەمڕۆ (10ی ئابی 2021) كە پاش دیداری باڵیۆزانی ئەمەریكا ماتیۆ تولەر  و ڕۆبێرتۆ پالەدینۆ کۆنسوڵی گشتیی، هەروەها باڵیۆزی بەریتانیا مارك برايسن و كونسوڵی ئەو وڵاتە بڵاوكراوەتەوە ئاماژە بەوەكراوە، هەردوو كونسوڵ پاڵپشتییان لە گۆڕانكارییەكان كردووە.

 

بەگوێرەی بڵاوكراوەیەك لە پەیجی قوباد تاڵەبانی لە دیداری باڵیۆزی ئەمەریكا "هاوكارییەكانی ئەمەریكا بۆ هەرێمی كوردستان لە قۆناغی داهاتوودا، گفتوگۆی لەسەر كراوە، هەروەها دەڵێت " هاوڕابووین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت و پرۆسەیەكی پاك و بێگەرد بێت". دەشڵێت "جەختم كردەوە حكومەتی هەرێم لە بەرەنگاربوونەوەی كاری نایاسایی و گەندەڵی بەردەوام دەبێت". 

 

لەبارەی دیداری باڵیۆزی بەریتانیا راگەیەنراوی نووسینگەی ڕۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەكردووە "باڵیۆزی بەریتانیا پشتیوانی تەواوی وڵاتەکەی دووپات كردەوە بۆ پرۆسەی چاكسازی لە هەرێمی كوردستان".

 

دۆخی یەكێتیی لەپاش 8 تەمموز    

  

ئێوارەی 8 تەمموزی 2021، بافڵ تاڵەبانی  هاوسەرۆكی یەكێتی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، بەرپرسانی دەزگای زانیاری و دژە تیرۆریان گۆڕی كە یەكەمیان كەسێكی نزیكی لاهور جەنگی و ئەویتریان پۆلاد جەنگی بوو، بەدوای ئەوەشدا بافڵ تاڵەبانی دەستی گرت بەسەر دەزگا میدیایی و حزبییەكانی سەر بە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكەكەیتری یەكێتی و پرۆسەكەش لەمیدیای ئەم حیزبەوە ناونرا "ڕاستكردنەوەی ڕێڕەو" و گەیشتە دەركردنی فرمانی گرتن بۆ لاهور شێخ جەنگی و دووان لە براكانی و هەندێك لە بەرپرسە نزیكەكانی.         

  

 میدیا فەرمی و نیمچە فەرمییەكانیتری یەكێتی و بافڵ تاڵەبانی و لێدوانە رۆژنامەوانییەكانی كوڕانی مام جەلال و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پێداگرن لەسەر ئەوەی بازنەی دەوروبەری لاهور جەنگی و دووان لە براكانی هۆكاری سەرەكی تەشەنەكردنی قاچاخچێتی و پارە سپیكردنەوە و داگیركردنی زەوی و بەكارهێنانی هێزە ئەمنییەكانیان بوون بۆ مەرامی شەخسی لەژێر دەسەڵاتی یەكێتی، لە بەرامبەریشدا لاهور شێخ جەنگی جەخت لەوە دەكاتەوە ئەوەی بەرامبەری كراوە پیلانگێڕی توركیا و پارتییە و هۆكارەكەشی هاوكاریكردنی بووە بۆ رۆژئاوای كوردستان و هەوڵدانی بووە بۆ گۆڕینی باڵانسی هێز لەنێوان پارتی و یەكێتی.