گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر لە سێ ملیۆن فۆرم پڕکراونەتەوە

کازمى تەواوبوونى وادەى خۆتۆمارکردنى بۆ وەرگرتنى زەوى راگەیاند

2021.08.10 - 16:20
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى تەواوبوونى وادەى خۆتۆمارکردنى بۆ وەرگرتنى زەوى راگەیاند

ناس کورد-

 

مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق تەواوبوونى وادەى خۆتۆمارکردنى بۆ وەرگرتنى زەوى راگەیاند لەچوارچێوەى پڕۆژەیەکى نیشتمانیدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازمى لە تویتێکدا (10 ئابى 2021) نوسیویەتى، ناوى ئەو کەسانەى شایستەن و خۆیان تۆمارکردووە لەماوەى مانگێکدا رادەگەیەنرێت.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، ژمارەى ئەو فۆرمانەى پڕکراونەتەوە لەرێگەى ئەلیکترۆنییەوە سێ ملیۆن و و463 هەزار و 921 فۆرمە.

 

سەرۆک وەزیرانى عێراق  (9ى حوزەیرانى 2021) ڕایگەیاند، بێ جیاوازى و دەستوەردان پارچە زەوى بەسەر هاوڵاتیانى شایستەدا دابەش دەکرێت و بۆ کردنى بە یەکەى نیشتەجێبوونیش سولفەیان پێدەدرێت.  

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، کارى لە پێشینەى دابەشکردنى زەوى بەسەر هاوڵاتیاندا بەپێى شایستە و خاڵەکانیان دەبێت بێ ئەوەى چینێک بەسەر چینێکى تردا بسەپێنرێت و هەروەها هیچ جۆرە دەستوەردانێکیشى تێدا ناکرێت.  


کازمى باسى لەوەش کردووە، کاریش دەکرێت بۆ وەرگرتنى قەرز لە بانکەکان بۆ ئەوانەى کە زەوییەکە وەردەگرن بۆ ئەوەى بکرێت بە یەکەى نیشتەجێبوون.  

  

سەرۆک وەزیرانى عێراق ئەوەشى خستووەتە ڕوو، هەموو ئەو پڕۆسەیە بە یاسا ڕێک دەخرێت لە چوارچێوەى پلانى ئاوەدانکردنەوە و گەشەدان بەژێرخانى ئابوورى بۆ ئەوەى لەو کارانە هیچ جۆرە کارێکى نایاسایی تێدا نەکرێت.