گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

سلێمانی هۆکاری بەرزبوونەوەى زیاتری نرخی بەنزین ئاشکرا دەکات

2021.08.10 - 13:59
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی هۆکاری بەرزبوونەوەى زیاتری نرخی بەنزین ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئاشکرای کرد، هۆکاری زیاتر بەرزبوونەوەى نرخی بەنزین بەهۆی کەمکردنەوەى بڕی هاوردەکردنی ئەو سوتەمەنییەیە لە ئێرانەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمرۆ نرخی یەک لیتر بەنزین لە سلێمانی 25 دینار بەرزبوویەوە و جۆری نۆرماڵی ئەو سوتەمەنییە دراوە بە 800 دینار و چاوەڕێی بەرزبوونەوەى زیاتری نرخەکەشی دەکرێت.

 

محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، ماوەی سێ مانگە بڕێکی کەمتر بەنزین لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێت و ئەوەش هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەى نرخەکەیەتی لە بازاڕدا، هەرچەندە چەند هۆکارێکی تری وەک نرخەکە لە بۆرسەی جیهانی و گۆڕانکاری نرخی دۆلار و دینار هۆکاری ترن.

 

وتیشی، بەنزین هەموو سلێمانی لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێت، بۆیە بە فەرمی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ئاگادارکراوەتەوە تاوەکو قسە لەگەڵ کونسوڵی ئێران لە سلێمانی و پارێزگاری سنە بکەن بەڵکو بڕێکی زیاتر بەنزین هەناردەی سلێمانی بکەن و کێشەکە چارەسەر بکرێت.

 

جەختیشی کردەوە "تاوەکو ئەو کێشەیە چارەسەر نەکرێت، نرخی بەنزین زیاتر بەرزدەبێتەوە."