گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

میسی گرێبەست لەگەڵ پاریس سان جێرمان واژۆ دەکات

2021.08.10 - 13:38
App store icon Play store icon Play store icon
میسی گرێبەست لەگەڵ پاریس سان جێرمان واژۆ دەکات

ناس کورد-

میدیاکانی فەڕەنسا ئاشکرایان کرد،لیۆنێل میسی، ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمان کردووە و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەگاتە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیاکانی فەڕەنسا ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کە "موچەی ساڵانەی میسی 35 ملیۆن دۆلار دەبێت."

 

یەکشەممەی ڕابردوو، لیۆنێل مێسیی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە یاریگای کامپنۆ بە گریانێکی بە کوڵەوە ماڵئاوایی لە هاندەرانی بەرشەلۆن کرد و بەڵێنیشی دا کە ڕۆژێک لە ڕۆژان دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە.

 

 

لیۆنێلی مێسی ئەرجەنتینی ڕایگەیاند، پاریس سانجێرمان یەکێکە لە بژاردەکەن کە پێدەچێت پەیوەندیی پێوە بکات و دەشڵێت، گفتوگۆی لەگەڵ ئەو یانەیە کردووە.

 

 

لە کۆنفرانسەکەدا مێسی ڕایگەیاند، "لە ڕاستیدا نازانم کە دەتوانم چیتان پێبڵێم، چەندێک بیرمکردەوە کە چی بڵێم، هیچم بە مێشکدا نەهات، نازانم چی بڵیم، ساڵانێکی زۆر لێرە بووم، ساڵی ڕابردوو گەیشتمە ئەو بڕوایەی کە دەبێت لێرە بڕۆم، بەڵام ئەمساڵ شتەکان گۆڕان و ئامانجم مانەوە بوو لە بەرشەلۆنە، خێزانەکەشم هەمان شتیان دەویست."

 

وتیشی، "مێژوویەکی گەورەمان تۆمارکرد، بەڵام ئەمڕۆ کاتی ماڵئاوایی کردنە، لە منداڵییەوە من لێرە بووم، بەڵام دوای زیاتر لە ٢٠ سال ئەمڕۆ لەگەڵ خێزان و منداڵەکانم بەرشەلۆنە جێدێڵم، بەڵام من چەندین شتی جوانم لێرە هەیە و بەڵێن بێت کە دەگەڕێمەوە ئێرە."

 

مێسی ئاماژەی بەوەشکرد، "زۆر شت لە بەرشەلۆنەوە فێر بووم تا بوم بەو کەسەی کە ئێستا هەم، من بەردەوام سوپاسی هاندەران دەکەم کە پشتگیری من بووم، هەرگیز بە خەیاڵمدا نەدەهات کە ڕۆژێک بەمشێوەیە ئێرە جێبهێڵم."

 

لیۆ ئەوەشی ڕاگەیاند، "زۆر شت لەبارەی منەوە وترا کە من نامەوێت لێرە بمێنمەوە، بەپێچەوانەوە من هەموو شتێکم کرد بۆ مانەوەم لە بەرشەلۆنە، بەڵام لە کۆتاییدا هیچ چارەسەرێک نەما."